به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، عه‌لی حسه‌ینی، وته‌بێژی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند که له میانه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی که ڕۆژی پێشوو ئه‌نجامیان دا، گونده‌کانی ناوچه‌ی ڕیازیان به قوڵایی ۵۵ کیلۆمه‌تر له باشووری که‌رکووک له داعشییه‌کان پاک کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی پۆلیسی فدراڵ و حه‌شدی شه‌عبی توانیان ۱۶ گوند له ناوچه‌که پاک بکه‌نه‌وه و هه‌موو تۆنێل و سه‌نگه‌ره‌کانی داعشییه‌کان خاپوور بکه‌ن.
حسه‌ینی جه‌ختی کرد: ئه‌م هێزانه توانیانه ژماره‌یه‌کی زۆر داعشی له ناوچه‌که ده‌ستگیر بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه دیندار زێباری، یه‌کێک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک له ده‌ستگیر کراوه‌کانی سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعشی ڕاده‌ستی به‌غدا کردووه
Your Comment